عێراق یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵی راگەیاند عێراقیش ئەمڕۆ ئەو وادەیەی ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەمە 21ی ئابی 2024، وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: رۆژی سێشەممە 1 ی تشرینی یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە عێراقدا.

وتیشی: پێشوەختە و لە 15 ی ئەیلول مامۆستایان و دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندەکانی خوێندن دەست بە دەوام دەکەنەوە و ئامادەکاری دەکەن.

دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق لە کاتێکدایە کە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ماوەی ڕابردوودا رایگەیاند: 15ی ئەیلول یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار