لە هەولێر ئاگر لە گەراجێکی ئۆتۆمبێل کەوتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە هەولێر ئاگر لە گەراجێکی کەلوپەلی ئۆتۆمبێل لە پشت فاملی مۆڵ کەوتەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ی ئابی 2024، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

لەم بارەیەوە موقەدەم شاخەوان سەعید، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، لە بوونی ئاگرێک لە گەراجێکی کەلوپەلی ئۆتۆمبێک ئاگەدارکراینەوە، تیمەکانمان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لە شوێنەکەن.

جێگەی ئاماژەیە، تا ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە و زەرەر و زیانەکان دیاری نەکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار