هەرێم لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکاتەوە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرجەم وەزارەتەکانی ئاگادارکردووەتەوە، لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حەوت تەواو بکەن، چونکە سبەی پێنجشەممە بۆ بەغدا دەنێردرێت.
31 ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، بەڵام بەهۆی تێبینییەکانی بەغدا کە وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا دانی پێدانا تائێستا مووچە نەنێردراوە و جارێکی دیکە دەبێت لیست ڕەوانە بکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، ئەمڕۆ سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچە ئامادەدەکەن بە گۆڕانکاری لێبڕینی خانەنشینی 10% و سبەی ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، بەوتەی سەرچاوەکەی هاوڵاتی هەوڵدەدرێت تێبییەکانی چاودێری دارایی عێراقیش چارەسەر بکرێن.
بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی دەبێت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم هاوتای مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق بکرێت، بەپێی زانیاریەکانیش، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگەکانی (6 و 7)ی ئەمساڵی بە هاوتاکراوی ڕەوانەکردووە.
