ئەنجوومەنی وەزیران: بەرپرسیارێتی حكومەتی فیدراڵە لەكاتی خۆیدا مووچە بنێرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسیارێتی حكومەتی فیدراڵییە مووچە لەكاتی خۆیدا بنێرێت، سەبارەت بە هەڵبژاردنیش پشتیوانی دووپات دەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئابی 2024، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لەبەشێكی ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە: نابێت بەهیچ جۆرێک هەبوونی تێبینی و سەرنج لە لایەن دیوانی چاودێریی داراییی فیدراڵ ببێتە هۆی ڕاگرتنی خەرجکردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم، وەک ئەوەی ئێستا لە لایەن وەزارەتی داراییی فیدڕاڵەوە دەکرێت، ئەمە مامەڵەیەکی جیاکارییە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

لەلایەكی دیكەوە "ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن  دووپات کردەوە و جەختی لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە کەشێکی ئارامدا کردەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار