ئاگر لە چیای زۆزك كەوتۆتەوە و تائێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوه
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرگریی شارستانی سۆران رایگەیاند، "زیاتر لە 14 تیمی بەرگریی شارستانی بەشدارن لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو ئاگرەی ئێستا لە چیای زۆزك كەوتۆتەوە، بەڵام تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "لە کاتژمێر 3:30ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگرێکی گەورە لە چیای زۆزک کەوتۆتەوە، زیاتر لە 14 تیم لە ئەفسەر و کارمەندانمان بەژداربوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەكە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "تا ئێستا نەتوانراوە ئاگرەكە بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ بکرێت، لە ئێستادا چەند تیمێکی تریان زیاد کردووە، هەروەها دوو تیمی دیكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەش بەشدارن، بەهۆی نەگەیشتنی ڕێگای ئۆتۆمبێل بۆ شوێنی ئاگرەکە ئەرکی تیمەکانیان زۆر سەختە.

بابهتی پهیوهندیدار