کەناڵی تەلەڤزیۆنی زووم بۆ دووەم جار هێرشی ئەلکترۆنی کرایە سەر

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کاتژمێر 9:38 خولەکى بەیانى رۆژى 22ـى ئابى 2024، پەڕەى سەرەکیی کەناڵى تەلەڤزیۆنی زووم لە فەیسبووک داخرا.
پەڕەی سەرەکی کەناڵی تەلەڤزیۆنی زووم ئەمڕۆ پێنج شەمە کاتژمێر 9:38خولەک هێرشی کرایە سەروو لە فەیسبوک داخرا .
پاش بەدواداچوون و پەیوەندکردنی تیمی کەناڵەکە بە کۆمپانیای میتاوە دەرکەوتوە بەهۆی هێرشی ئەلکترۆنیەوە داخراوە تیمی تەکنیکی زووم سەرچاوەی هێرشەکەی ئاشکراکردەوە و هاوکاتیش بەرواری هێرشی یەکەمی بۆ سەر کەناڵەکە لەمانگی حوزەیراندا خستۆتەڕوو کە لەلایەن هەمان سەرچاوە زیاتر لە10جار هێرشی بۆسەر پەڕەکەیان ئەنجامداوە هەروەها کەناڵەکە ئەم هێرشە ئەلکترۆنیەی وەک هەواڵێک بۆ کپکردنی دەنگی ئازاد و بەرتەسکردنەوەی کاری میدیایی لەهەرێمی کردستان پێناسەکردوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، وەک دەزگایەکی میدیایی ئازاد گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان لە عێراق، هەرێمى کوردستان، باڵیۆزخانە، کونسوڵ و نوێنەرایەتییەکان ئاگادار دەکاتەوە سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی بەرامەبەری ئەنجامدراوە و داوایان لێدەکات پاڵپشتى دەنگى ئازاد بن، فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان زووم، بەڵێن بە بینەرانى دەدات، فشار و هێرش ڕایناگرێت، کەناڵەکە لەسەر بنەماى پیشەییبوون، گەیاندنى زانیاریی راست، خستنەڕووى کێشەکان، بە ئامانجى چارەسەرکردنیان و گەیاندنى دەنگى خەڵک دامەزراوە و بەردەوام دەبێ.
ئەوەش لە کاتێکدایە 19ی ئەم مانگە لەلایەن هێزێکی ئەمنی هێرش کرایە سەر ئەڤین عەتا پەیامنێری زۆوم لە شارۆچکەی خورماڵ
