بڕیارەکانی لیژنەی ئەمنی سلێمانی ،هیچ کەسێک لەناو دەمودەزگاکانی حکومەتدا مافی بانگەشەی هەڵبژاردنی نیە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاووڵاتی
لیژنەی ئەمنی سلێمانی چەند بڕیارێکی سەبارەت بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردوە کەتێدا هاتووە
هەموو دامەزراوە حكومییەكان بێلایەن دەبن ، هەروەها زەمینەیەكی لەبار و هاوسەنگ بۆ كاندیدی هەموو لیست و قەوارە سیاسییەكان دەڕەخسێنرێت
لەبڕیارەکانی لیژنەی ئەمنیی سلێمانی ئەوە خراوەتەڕوو هەموو فەرمانگەکانی ئەندام لەلیژنەی ئارامیی هەڵبژاردنەکانو فەرمانگەکانی دیکەی دەرەوەی ئەم لیژنەیەش پشتیوانو هاوکاری ئۆفیسی سلێمانییەوە دیاریدەکرێن، هیچ هەڵمەتێکی هەڵبژاردنو بانگەشەیەکیش لەناو دامودەزگاکانی حکومەتدا ناکرێن، لەکاتی دەوامی فەرمییدا هیچ کارمەندێک مافی بانگەشەکردنی نییە.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە ، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەهەماهەنگیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆن، ڕێنمایی پێویست بۆ دیاریکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانو دوای هەڵبژاردنەکان دەربکاتو پێویستە هەمولایەک پابەندی ئەو ڕێنماییانەبن.
لهبهشێكى دیكهى نووسراوەکەدا هاتوه، "هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنو کۆبونەوەی جەماوەرییی لەو شوێنانەدا ناکرێت کە هاتوچۆی گشتیو نەزمی گشتی ڕادەگرن، شوێنی تایبەت بەبانگەشە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیو سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیو ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی دیاریدەکرێن".
لەبڕیارەکەدا هاتوو ، زەمینەیەکی هاوسەنگو هاوبەشی لەبار بۆ هەموو كاندید لیست، قەوارەو هاوپەیمانێتییە بەشداربوەکانی هەڵبژاردن، بەگوێرهى یاساکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕەخسێنرێت. هەموو دامەزراوە حکومییەکان بێلایەن بن لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکانو هیچ دامەزراوەو کەلوپەلو توانستێکی مرۆیی، ماڵیی، داراییو لۆجیستی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانو لەبەرژەوەندیی هیچ كاندید، لیست، قەوارەو هاوپەیمانێتییەک بەکارنەهێنرێت.
