وەردەکارییەکانی پشت نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
ئامادەکردنی: هاوڵاتی نیوز
داواجار نهێنییەکانی پشت نەناردنی پارە لە بەغداوە ئاشکرا بوو، ئەگەرچی سەرەتا وا دەردەکەوت بەغدا کێشەی بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستکردووە، بەڵام دەرکەوت ئەو لیستانەی هەرێم دەینێرێت توڕەیی بەغدای گەیاندووەتە لوتکە و تەیف سامی بە تەواوی هاواری لێ هەستاوە.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لیستی مووچەی تەواوکردووە و تێبینیەکانی خۆی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزکردۆتەوە.
وتیشی، لیستی مووچە و میلاکاتی 28 وەزارەت و سەرۆکایەتی و دەستە، ناوەکانیان کێشە و جیاوازی زۆری تێدایە، تەنها دەستەی دەست پاکی و چاودێری دارایی و دەستەی ژینگە کێشەی نەبووە.
موسەنا ئەمین زانیاری وردتر ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "حكومهتى ههرێم ههر مانگه و به جۆرێك لیستى مووچه بۆ بهغدا دهنێرێت، بۆیه بهغداش تێبینى هەیە. پێویسته مووچه رێكبخرێتهوه، دهنا حكومهتى عێراق ئاماده نییه به تورهكه پاره بۆ ههرێم بنێرێت".
ئەوەی ڕوونە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق نیگەرانە و پێیوایە هەرێم مانگانە بە ناوی مووچەوە پارەی زیاتری داواکردووە و پارەی زیاتری خستووەتە خەزێنەکەی و ئامادە نییە وردەکاری بایۆمەتری ڕادەستی عێراق بکات.
ئەوەی ڕوونە هەفتەی داهاتووش مووچە بۆ هەرێم نایەت و تا ئێستاش بەرپرسانی حکومەتی هەرێم هیچیان ئامادە نین بۆ چارەسەری قەیرانەکە ڕوو لە بەغدا بکەن، لە کاتێکدا بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستەکان بەردەوام بە ڕێگەی بەغداوەن.
لە ئێستادا هەرێمی کوردستان نەوت لە ناوخۆ و لە دەرەوەش دەفرۆشێت، داهاتی ناوخۆشی بە تەواوی ڕادەستی عێراق نەکردووە، کەچی هیچ لەو پارەیە نایەتە داهاتی گشتییەوە، بە پێچەوانەوە لەم بێمووچەییەدا، هەرێم نرخی بەنزینی بەرزکردەوە، ئەو بەنزینەی لە نەوتی هەرێمی کوردستان بەرهەم دێت و نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر ٩٢٥ دیناری تێپەڕاندووە.
