ڕووداوێکی هاتوچۆ بووە هۆی داخستنی تونێلی دەبەندیخان و گیانلەدەستدانی دوو کەس

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەبەیانی ئەمرۆ لەناو تونێلی دەربەندیخاندا بارهەڵگرێک دەکەوێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا و لە ئەنجامدا 5 قوربانی لێ کەوتەوە و ڕێگای سەرەکی دەربەندیخان-سلێمانی داخرا.

ئەمڕۆ 24ی ئابی 2024 کاتژمێر 4:30 سەرلەبەیانی لە ناو تونێلی دەربەندیخاندا ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا کە بارهەڵگرێک کۆنترۆڵی خۆی لەدەست دەدا و دەکەوێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا، لە ئەنجامدا دوو کەس گیان لەدەست دەدەن و سێ کەسیتریش بریندار دەبن.

سلێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان لەبارەی ڕووداوەکەوە بە هاووڵاتی ووت: دوای حەوت کاتژمێر تیمەکانی فریاکەوتن تویانیان تەرمەکانی ڕووداوەکە دەربهێنن و لە ئێستادا تەرمەکان لە پزیشکی دادی دەربەندیخانن، بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کران.

قائیمقامی دەربەندیخان وتیشی: سێ بریندارەکە و یەکێک لە قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی کرماشانن و شۆفێرەکەش خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

سەبارەت بە داخستنی ڕێگاکە ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا ڕێگای سەرەکی دەربەندیخان-سلێمانی داخراوە و شۆفێران دەتوانن شاخی بەرانان بەکاربهێنن بۆ هاتووچۆ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار