محەمەدی حاجی مەحمود ڕێکەوتنی نێوان بەغدا و ئەنقەرەی دژی کورد وەسف کرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ 24ی ئابی 2024 ، محەمەد حاجی محمود سکرتێری حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لەسەر ڕێکەوتنی نێوان بەغدا و ئەنقەرە ڕایگەیاند: پێویستە هێزە سیاسییەکان لەگەڵ یەکتر کۆببنەوە، لە جیاتی ووڵاتانی دراوسێ.

محەمەدی حاجی مەحمود :تیشکی خستۆتە سەر هێرشە سەربازییەکانی ئەم دوایانەی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات.

هاوکاتیش دەڵێت: ئەو ڕێککەوتنە هەماهەنگیەی نێوان عێراق و تورکیا، لەسەر حیسابی هێرشکردنە سەر گەلی کورد ئەنجامدراوە.

پێویستە هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە بری ئەوەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کۆببنەوە لەگەڵ یەکتر کۆببنەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، هەمووان خۆیان بۆ شەڕێکی نەخوازراو ئامادە دەکەن کە خەریکە لە ناوچەکەدا هەڵگیرسێت و نابێت کورد خۆی بخاتە ناو شەڕێکەوە کە خۆی نایەوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار