هاوڵاتی ناوی ڕێکخەری گشتیی داهاتووی گۆڕان ئاشکرا دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوڵاتی ناوی ڕێکخەری گشتیی داهاتووی گۆڕان ئاشکرا دەکات پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان کۆنگرەی دووەمی دەکات،

هاوڵاتی ناوی ڕێکخەری گشتیی ئاشکرا دەکات. کۆنفڕانس و هەڵبژاردنی باژێڕوانەکانی بزووتنەوەی گۆڕان تەواو بووە، هەر قەزایەک باژێروانێکی دەبێت،

لەگەڵ ڕێکخەری ژوورەکان کە ژمارەیان هەشت ژوورە و سەرۆکی فراکسیۆنەکان جڤاتی نیشتمانی پێکدەهێنن. بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، گۆڕان جڤاتی نیشتمانی خانەی ڕاپەراندن و ڕێکخەری گشتییی هەڵدەبژێرن، دانا ئەحمەد مەجید، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی زۆرترین پاڵپشتی لە نێو جڤاتی نیشتمانی هەیە و دەبێت بە سێیەمین ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان.

دوای زیاتر لە 10 ساڵ، دانا ئەحمەد مەجید، پارێزگارى پێشووترى سلێمانى لە دەرەوی وڵات پێش مانگێک گەڕایەوە، ئەویش وەکو ئامادەکاری بۆ خۆ هەڵبژاردنی بۆ ڕێکخەری گشتییی بزووتنەوەی گۆڕان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار