بیرەنەوتێکی هەرێمی کوردستان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستی بەسەرداگیرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزێکی حەشدی شەعبی دەستی بەسەر بیرە نەوتەکانی کوڵەجۆ دا گرت هێزێکی حەشدی شەعبی چووەتە سنووری میحوەری یەکی پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان و دەستیان بەسەر بیرەنەوتەکانی ئەو سنوورەدا گرتووە.

بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، کاتژمێر 04:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی کە هەزار چەکدارن و بە 100 ئۆتۆمبێل و شۆفڵ و هامەر، هاتوونەتە ناحیەی کوڵەجۆ و دەستیان بەسەر چەند بیرە نەوتێکدا گرتووە.

هێزەکەی حەشدی شەعبی لە نزیکی بیرە نەوتەکان لە کوڵەجۆ سەرقاڵی دروستکردنی سەنگەر و بەهێزکردنی پێگەکانیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار