مامۆستایەکی ناڕازی بە تۆمەتی سیاسی ساڵێک و شەش مانگ زیندانی دەکرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای تاوانەکانی هەولێر، سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانی کردنی بەسەر مامۆستایەکی ناڕازی ساڵی ڕابردوودا سەپاند.
دادگای تاوانەکانی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانی کردنی بەسەر مامۆستا لوقمان نەجم بایەزید سەپاند، کە یەکێک لە مامۆستایانی ناڕازی و بەشداربووی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی هەولێر بووە.
مامۆستا لوقمان نۆ مانگە و بەتۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی مامۆستایانی ناڕازی دەستگیرکراو ئەمڕۆش دوای نۆ مانگ سزای ساڵێک و شەش مانگی بەسەردا سەپێنرا، بەوتەی پەرلەمانتارێکی پێشووش بە تۆمەتی ناردنی چەند کارتۆنێک پسکیت بۆ پەکەکە سزادراوە.
مامۆستا لوقمان خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە و مامۆستای دواناوەندی کوڕانی سیدەکانە، بەڵام دوای دەستگیرکردنی بڕیاری فەسڵکردنیشی درا.

بابهتی پهیوهندیدار