بەغدا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی نەوت لە هەرێم دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئەندامێکى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان ئاشکراى دەکات، لیژنەیەکى حکومەتى بەغدا لەسەر فرۆشتنى نەوت بە تانکەر لەلایەن هەرێمەوە دێنە هەرێمى کوردستان.

عومەر گوڵپى، ئەندامى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان لە ڕایگەیاندووە، سبەینێ لیژنەیەكی حكومەتی بەغدا بۆ بەدواداچوونی فرۆشتنی نەوت بە تەنكەر لە ڕێگەی دەروازە سنورییەكانەوە دەگاتە هەرێمی كوردستان.

عومەر گوڵپى ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئەمڕۆوە دەستیان كردووە بە لابردنی تەنكەرەكان و ڕاگرتنی هاتوچۆیان، بۆ ئەوەی بڵێن: "كوا نەوت بە تەنكەر دەفرۆشین؟ ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل بە پاڵاوگەی ناوخۆو بە تەنكەر دەفرۆشرێت، هیچ كەس نازانێت داهاتەكەی چەندە و چی لێدێت؟"

فرۆشتنى نەوت لە ڕێگەى تانکەرەوە دواى ڕاگرتنى فرۆشتنى نەوت بە بۆرى لە پەرەسەندندایە و تا ئێستا وەزارەتى دارایی و وەزارەتى سامانە سروشتییەکان داهاتى فرۆشتنى نەوتیان لەڕێگەى تانکەرەوە ئاشکرا نەکردووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار