لە سلێمانی ڕووبەرووبوونەوە لەنێوان ئاسایش و تیمێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر ڕوویدا

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی ڕووبەڕوونەوە و لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و تیمێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر ڕوویدا بەهۆیەوە ئاسایشێک بریندار بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 26ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەندراوێکدا ڕایانگەیاند، "لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٨/٢٦، کاتژمێر(٩)ی بەیانی لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، پاش ڕووبەڕوبوونەوە توانیان دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر بەبرینداری دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی زیاتر لە(١٤)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ".
دەشڵێت، لەئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەکەدا، کارمەندێکی دەزگای ئاسایش برینداردەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەیان بەردەوامە.
