کۆمسیۆن پێداچوونەوە بە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، دوای وردبینی ناوی کاندیدەکان لەلایەن دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی ناوخۆ، ناوەکان بۆ کۆمیسیۆن گەڕێنراونەتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ تێبینییەکان دەکرێتەوە.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان، زیاتر لە مانگێکە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی ناوی کاندیدانی بۆ لایەنە پەیوەندارەکان ناردووە بۆ وردبینی و پێداچوونەوە و ئێستا ئەو پرۆسەیەک کۆتایی هاتووە و ناوەکان گەڕێنراونەتەوە کۆمسیۆن.
لەو بارەیەوە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند:ناوی کاندیدەکان نێردارەوەتەوە کۆمسیۆن و ئێستا پێداچوونەوە بەو ناوی ئەو کاندیدانە دەکات کە تێبینیان لەسەرە.
بڕیارە لە 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت 13 حیزب و دوو هاوپەیمانی و 124 کاندیدی سەربەخۆ ڕکابەری بەدەستهێنانی 100 کورسی دەکەن.

