مامۆستایانی وانەبێژ دادەمەزرێن

یەک ساڵ لەمەوپێش



ڕێکارەکانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە شێوەی گرێبەستی هەمیشەیی دەستیپێکرد و دوای ئەوەی پرۆسەی وردبینی تەواو دەکرێت،  لیستەکە بۆ دیوانی وەزارەتی پەروەردە دەگەڕێندرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 26ی ئابی 1014، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە پەروەردەییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکانی کردووە، داوای کردووە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا وردبینی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو تەواو بکرێت بۆ ئەوەی لەسەر داهاتی ناوخۆ، دابمەزرێندرێن. 

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی پرۆسەی وردبینی تەواو دەکرێت،  لیستەکە بۆ دیوانی وەزارەتی پەروەردە دەگەڕێندرێتەوە، رۆژی پێنجشەممە 05-09-2024، کۆتا وادەی گەڕاندنەوەی لیستەکانە.

جێگەی ئاماژەیە، دوێنێ یەکشەممە، حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەسەر داهاتی ناوخۆ، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان نزیكەی 38 هەزار كەس دەبێت، بكرێنە گرێبەست.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار