وانەبێژان بۆ دامەزراندن داوایەک ئاڕاستەی مەسرور بارزانی دەکەن

یەک ساڵ لەمەوپێش

هاوڵاتی 

بەشێک لە وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت دەکەن و داوادەکەن دامەزراندن ئەوانیش بگرێتەوە.

وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایانگەیاند، چەند مامۆستایەکی وانەبێژ ئەمری ساڵانەیان هەیە تا 2020بەڵام لە 2020 بەرەو سەرەوە ئەمریان بۆ نوێ نەکراوەتەوە تا ئێستاش هەر چاوەڕێیی تەلەفۆنی دانانەوەیانن، داواکرین دامەزراندن ئەوانیش بگرێتەوە.

دەقی بڵاوکراوەکەی وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر:

وەک وانەبێژانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر چەند مامۆستایەکی وانەبێژ کە لە ساڵی 2016تاکو 2020 وانەبێژیان کردوەو وانەبێژ بوون پڕن لە ئەزموونی مامۆستایی و پەروەردەیی و زانستی لە کاتێکدا ئەوان دەوامیان کردووە کە بڕەپارەیەکی کەمیان بۆ حساب

کراوە.

لەكاتی قەیراندا بەو پەڕی دڵسۆزی دەوامی فەرمی خۆیان كردووە ئەمری ساڵانەیان هەیە تا 2020بەڵام لە 2020 بەرەو سەرەوە ئەمریان بۆ نوێ نەکراوەتەوە تا ئێستاش هەر چاوەڕێیی تەلەفۆنی دانانەوەیانن.

داواکارین لە بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران مەسرور بارزانی و وەزیری پەروەردە ناوی هەموو ئەو مامۆستایانە لە سیستەمی پەروەردە دابندرێنەوە گریبەستی هەمیشەیی بیانگرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار