مێرمنداڵێک لە ڕووباری رێزان خنکا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، "مێرمنداڵێک لە ڕووباری رێزان لە مێرگەسۆر خنکا".

ئەمڕۆ دووشەممە، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵان کە دانیشتووی گوندی لێروابە لە ڕووباری رێزان لە مێرگەسۆر خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مێرمنداڵەکە نەخۆشبووە و لەکاتی بەربوونەوەدا کەوتووەتە نێو ڕووبارەکە، تەرمەکەشی نەبراوەتە پزیشکی داد و دوای دۆزینەوەی لە گوندەکەی خۆی بەخاک سپێردراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وێڕای هۆشدارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، ڕووداوەکانی خنکان ڕوو لە زیادبوونە، بەجۆرێک لە ئەمساڵدا ١٤ ڕووداوی خنکان لە سنووری سۆران تۆمارکراوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو سێ هێندە زیادی کردووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار