دەم پارتی: تورکیا لە سلێمانی سڤیڵ دەکاتە ئامانج

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، "تورکیا لە سلێمانی سڤیڵ دەکاتە ئامانج".

گوڵستان کۆچیغیت، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا لەمیانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا لەبارەی شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووس لە هێرشێکدا لە سەیدسادق ڕایگەیاند، "تەنانەت لە جەنگیشدا هێرش ناکرێتە سەر ڕۆژنامەنووس."

گوڵستان کۆچیغت ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا چەندینجار لە سلێمانی ناوچەی نیشتەجێبوون و ئۆتۆمبێلی سڤیلەکانی بە ئامانج گرتووە و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێوە بە درۆنە چەکدارەکانتانەوە دەچنە نێو کایەی ئاسمانیی وڵاتێکی دیکە، ئەگەر لەو وڵاتە هێرش بکەنە سەر ئۆتۆمبێلە سڤیلەکان و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی سڤیلەکان و لە ئەنجامی هێرشەکەتاندا ڕۆژنامەنووس شەهید بکەن، ناوی ئەمە کوشتنە بێ دادگاییکردن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی 23ی ئاب، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانییدا لەسەر ڕێگەی سەرەکیی-سەیدسادق - هەڵەبجە، دوو ژنە ڕۆژنامەوان بە ناوەکانی (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) شەهید کران.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار