کامێراکانی تیژڕۆیی لە شارەکانی هەرێم لە زیادبووندان

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك بڵاویکردەوە، كە لە سبەینێوە كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی خێرایی ئۆتۆمبێل لە چەند شەقامێكی شارەكە دەخرێنەكار.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، سبەینێ‌ چوار شەممە 28ی ئابی 2024، كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی خێرایی لە چەند شەقامێك دەكەونەكار.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە كامێرەكان لەم شوێنانە دانراون:
ڕێگای گەڤەركێ‌ 60كیلۆمەتر/ كاتژمێر.
شەقامی چاكسازی زركا 60 كیلۆمەتر/ كاتژمێر.
شەقامی ئەڤریك 60 كیلۆمەتر/ كاتژمێر.
شەقامی چەڕە 60 كیلۆمەتر/ كاتژمێر.
ڕێگای سەرەكی هەولێر- دهۆك لە ئۆڤەرپاسی سێگردكا 40 كیلۆمەتر- كاتژمێر.
ئۆڤەرپاسی باعەدرێ‌ بۆ ترافیك لایتی چوارڕێیانی شێخان (بۆ ئۆتۆمبێلی بچووك 100 كیلۆمەتر/ كاتژمێر) بۆ (ئۆتۆمبێلی گەورە 80 كیلۆمەتر/ كاتژمێر).

 

 لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی 23ی ئەم مانگە هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، 33 كامێرای نوێی تۆماری سەرپێچییەكان و تیژڕۆیی هاتووچۆ لە چەند شەقامێكی سەرەكیی هەولێر دانراون و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار