تورکیا بەفەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە ڕووداوەکەی سەیدسادق ڕاگەیاند

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕۆژی 23ـی ئەم مانگە لە سەر رێگەى سەیدسادق- هەڵەبجە، بە درۆن ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و بەهۆیەوە دوو ژنە رۆژنامەنووس گیانیانلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو، هەواڵگری تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی لە ڕووداوەکە ڕاگەیاند.

دەزگای هەواڵگریی تورکیا 'میت" لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:"لە هێرشێکی درۆنیدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، 'گوڵستان تەکیک"یان کوشتووە".

میت دەڵێت "هەنگاو بە هەنگاو بەدوای گوڵستان تەکیکەوە بوون تاوەکو ئەو کاتەی لە ساتێکی گونجاودا بەئامانجیان گرتووە".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی میت " گوڵستان تەکیک یەکێک بووە لە متمانەپێکراوه‌كانی به‌رپرسانی باڵای په‌كه‌كه‌".

وەک میت ئاماژەی پێکردووە " تەکیک بانگەشەی بۆ پەکەکە و بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای پەکەکە کردووە، هاوکات کاری بۆ زیادکردنی بەشدارییەکان بۆ نێو پەکەکە کردووە".

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە"تەکیک لە ساڵی ١٩٩٨وە پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە کردووە".

ئەوەی جێگەی سەرنجە لە راگەیەندراوەکەی میتدا، "ئاماژە بە هێرۆ بەهادین نەکراوە کە له‌هه‌مان ئۆتۆمبێلدا بووه‌ و به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستدابوو". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار