مامۆستایانی ناڕازی کات و شوێنی خۆپیشاندان دیاری دەکەن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری دەدەنە حکومەت و دەڵێن، " ڕێگە نادەین وەك ساڵی ڕابردوو سێ‌ مووچە نەدەن و وەك بەرزەكی بابان بۆی دەرچن".

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازی لە  کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، هۆشدارییەکی توند دەدەینە وەزارەتی دارایی لە ئەگەری نەناردنی مووچە و ناردنی لیستی کەموکوڕت بۆ بەغدا.

ئاماژەیان بەوەشکرد، هاوکاری نەکردنی هەرێم بۆ بەغدا لە پڕۆسەی (تەوتین) لەگەڵ ئەوەشدا ناوی دووبارە و کێشەی لیستی مووچە کاریگەری بۆ سەر ژیانی مووچەخۆران هەیە، ئەوەی وەزارەتی دارایی دەیکات لە خزمەتی دەسەڵاتدارانە لە دژی مووچەخۆران.

مامۆستایانی ناڕازی جەختیان لەوەکردەوە، کە ڕێگە نادەین بەرژەوەندی مووچەخۆران بکرێتە قوربانی، کە دەسەڵات زیاتر لە ٣٠ ساڵە یاری بە ژیانی خەڵک دەکات، ڕێگە نادەین وەك ساڵی ڕابردوو سێ‌ مووچە نەدەن و وەك بەرزەكی بابان بۆی دەرچن.

هاوکات لە کۆنگرەکەدا مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند، لە هەفتەی دهاتوودا کات و شوێنی خۆپیشاندانی جەماوەری دیاری دەکەن.

ناڕەزایەتی مامۆستایان و مووچەخۆران لە کاتێکدایە، کە دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق بری (549) ملیار و (572) ملیون دیناری خستە سەر هەژماری  وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ مووچەی مانگی 8 لەبری مانگی 7

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار