چۆن پارەی دوو مووچە لە هەرێم بوو بە هەڵم؟

ملیۆنان دۆلار چۆن دیار نەماوە؟

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

چۆن پارەی دوو مووچە لە هەرێم بوو بە هەڵم؟

ملیۆنان دۆلار چۆن دیار نەماوە؟

هاوڵاتی دۆسییەی گەندەڵییەکی گەورە هەڵدەداتەوە

نزیکەی ٦٠ ڕۆژە لە هەرێمی کوردستان مووچە نەدراوە، هێشتا دۆخەکە لە هات و نەهاتدایە، کەچی پارەی زیاتر لە دوو مووچە بووە بە هەڵم و کەس نازانێت چۆن خوراوە.

بە گوێرەی بەدواداچونێکی هاوڵاتی  لە حەوت مانگی ڕابردوودا هەرێم بە فەرمی ٩٨٥ ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەبووە، بێ خەرجی کۆمپانیاکانیش کە دیار نییە چەندیان داوە و یەک ترلیۆن و ٦٤ ملیار دیناریان دەستکەوتووە.

ئەمە جگە لەوەی بەغدا دەڵێت ئەو پارەیەی ناردوومانە لە مووچە زیادبووە، بەم پێوەرانە هەرێم نزیکەی دوو ترلیۆن و ٤٩ ملیار دیناری دەستکەوتووە.

بۆ مووچەی هەر مانگێک،  هەرێم پێویستی بە ٩٥٦ ملیار و ٨٧٦ ملیۆن دینارە، ئەگەر بە لێبڕینەکەی بەغداوە بۆ خانەنشینی حسابی بکەین کەمتر لەو پارەیەی پێویستە، واتا بە دڵنیایەوە پارەی دوو مووچەی دەستکەوتووە و تەنانەت پارەیەکی زۆریشی بۆ دەمێنێتەوە بۆ خزمەتگوزاری.

بە وتەی وەزیری دارایی (ئاوات شێخ جەناب)، داهاتى ناوخۆ مانگانە نزیکەی 320 ملیار دینارە، لە حەوت مانگی رابردوودا دەکاتە نزیکەى دوو ترلیۆن و 240 ملیار دینار.

بەڵام دیار نییە ئەم پارەیە چەندی لێ سەرفکراوە، کە پێدەچێت کەمتر لە ٧٠٠ ملیاری سەرفکرابێت، بەو پێیەش پارەیەکی خەیاڵی ماوەتەوە و دیار نییە چی لێهاتووە.

ئەمە جگە لەوەی بەگوێرەى راپۆرتەکەى رۆیتەرز، داهاتی فرۆشتنی نەوت بە تانکەر مانگانە نزیکەی 210 ملیۆن دۆلارە کە دەکاتە زیاتر لە 277 ملیار دینار مانگانە.

هەرچی بێت ئەگەر ئەو پارەیە نەبوایە بە هەڵم وەک ئێستا کە دیار نەماوە و یەکێتی و پارتی لە بەینی خۆیاندا دابەشیان کردووە و لە خەزێنەی گشتییدا نییە، ئێستا لەگەڵ ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی دەیانتوانی مووچەی مانگی حەوت و هەشت و نۆش بدەن، کەچی تا ئێستا کەس نازانێت کەی جارێکی دیکە پارە دەچێتە گیرفانی مووچە خۆرانەوە و بازاڕیش بە تەواوی بێپارە بووە و بووەتە هۆی ئەوەی نرخی کیلۆیەک مریشک بگاتە ٢٥٠٠ دینار، بەهۆی ئەوەی پارە نییە و خواستی لەسەر کەمبۆتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار