بەناوی سەنتەری جوانكارییەوە هەژماری ساختەیان داناوە و ڤیدیۆی ژنانیان تۆماركردووە

12 مانگ لەمەوپێش



هاووڵاتی

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی دووكەسی بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە ژنان ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە بەناوی سەنتەری جوانکارییەوە هەڕەشەیان خستبووە سەر ژیانی چەند ژنێك و ڤیدیۆ و وێنەیان تۆماركردوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوو کەسیان دەستگیرکردووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەژمارێکی ساختەیان داناوە بەناوی "سەنتەری جوانکاری سام"، لەڕێگەی ئەو هەژمارەوە وێنە و ڤیدیۆی چەند ژنێكیان لای خۆیان تۆمارکردووە، دواتر هەڕەشەی ئەوەیان لە ژنەكان کردووە، ئەگەر پارە نەدەن ڤیدیۆکانیان بڵاودەکەنەوە.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت: دوای لێکۆڵینەوەی ورد، ناسنامەی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (أ ، ج ، م) و( هـ ، أ ، م) ئاشکرا بوون و بەهەماهەنگی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران) دەستگیر کران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار