لە بارەی بایکۆتی خوێندنەوە بە فەرمی بڕیاردرا

12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: ئەگەر لە هەفتەیەکەدا مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت دابەش نەکرێت لە لایەن مامۆستایانەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکرێت.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند،ئەگەر لە هەفتەیەکەدا مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت دابەش نەکرێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە مامۆستایانی ناڕازی مافی خۆیانە بایکۆت بکەن، یەکێتیی مامۆستایانیش پشتگیرییان دەکات و لەوبارەیەوە هەڵوێستی دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نزیکە دوو مانگە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەمڕۆش یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنەوەی دەوام بوو بۆ مامۆستایان لە خوێندنگەکاندا.

بابهتی پهیوهندیدار