بۆ دووه‌م رۆژ له‌ سلێمانی بایكۆتی ده‌وام دژی دواكه‌وتنی مووچه‌ بەردەوامە

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچە بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی کارەکانی راگرت و جگە لەو فەرمانگەیەش، دوێنێ هەریەکە لە شارەوانی و کارەباش کارەکانیان راگرت.

ئەمڕۆ دووەم رۆژە فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی بەهۆی دابەشنەکردن و پێنەدانی مووچە کارەکانی راگرتووە و قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم فەرمانگەکەدا دروست بووە.
هەروەها بەشێکی دیکە لە فەرمانگەکانی هەرێم دەوامی رۆژانەیان کەمکردووەتەوە، لەکاتێکدا دەبوو دەوامی ئاسایی لە فەرمانگەکاندا لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانیدا دەستپێبکات تا کاتژمێر ٢:٣٠ دوانیوەڕۆ، بەڵام بە گشتی لە کاتژمێر نۆ بە دواوە لە فەرمانگەکاندا دەست بە دەوام دەکرێت و لە نزیک کاتژمێر ٢١ینیوەڕۆدا کۆتایی بە دەوام دەهێنرێت.

هەروەها ڕۆژەکانی دەوام کردن لە پێنج ڕۆژەوە کەمکراوەتەوە بۆ دوو یان سێ ڕۆژ.

دوێنێش هەریەک لە فەرمانگەکانی شارەوانی و کارەبای بایکۆتیان ڕاگەیاند، دوای چەند کاتژمێرێك دەستیان بە دەوام کردەوە.

ماوەی نزیکەی ٦٠ ڕۆژە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و دیاریش نییە ئاخۆ کەی مووچەی مانگی تەمووز و ئاب دابەشدەکرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار