باوکێک لە ڕقی ژنەکەی منداڵە سێ مانگەکەی خـــــۆی خنکـــانــــد
.jpg)
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکوک باوکێک بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لەگەڵ هاوسەری پێشووی منداڵە سێ مانگەکەی هەڵداوەتە نێو تانکییەکی ئاوەوە و خنکاوە، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکوک وتی، "باوکەکە باری دەروونی جێگیر نییە و دەستگیرکراوە."
لە شارۆچکەی تازەی سەر بە پارێزگای کەرکوک، باوکێک بەهۆی کێشەی خێزانییەوە، منداڵێکی تەمەن سێ مانگی هەڵداوەتە ناو تانکییەکی ئاو و بەهۆیەوە منداڵەکە خنکاوە.
لەبارەی رووداوەکەوە، مقەدەم عامر نوری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، کە رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە دروست بووە، هەروەها باوکەکە باری دەروونی جێگیر نییە و لە ئێستادا باوکەکە بە گوێرەی ماددەی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.
سەرچاوە: کەناڵ ٨

بابهتی پهیوهندیدار