لاهور شێخ جەنگی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدراڵ و جێگری کونسوڵی ڕووسیا کرد

12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە ودەڵێت،" ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پێشوازیم لە ماکسیم رۆبین کونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدراڵ و سێرجی پۆپئۆڤ جێگری کونسوڵی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد و ڕاشیگەیاند، لە دیدارەکەدا گفتوگۆمانکرد لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە".
سەرۆکی بەرەی گەل ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە لە دیدارەکدا باسیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کردوە و جەختیانکردۆتەوە لەسەر گرنگی و جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە بۆ گۆڕینی تەرازووی هێز و چاکسازی لە دەسەڵاتدا.
لاهور شێخ جەنگی باس لەوەشدەکات، کە ئامانج و بەرنامە و پلانی خۆیان وەک بەرەی گەل ڕوونکردۆتەوە و کە دەیانەوێت گۆڕانکاری گەورە بکەین لە کۆی جومگەکانی دەسەڵاتدا و کوردستان.بە خاوەنی یەک هێزی نیشتیمانی و چیتر حزب خاوەنی هێزی چەکدار نەبێت.
