zhyr

دژە تیرۆری کوردستان: لە مانگی ئابدا داعش 5 کردەوەی تیرۆرستی لە عێراق ئەنجامداوە

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

دژە تیرۆری کوردستان لە ڕاگەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ڕێكخراوى تيرۆرستی "داعش" له‌ چه‌ند پارێزگايه‌كى عێراق، 5 كرده‌وه‌ى تيرۆرستی ئه‌نجام داوه

دەقی ڕاگەنداوەکەی دژە تیرۆری کوردستان:

لە مانگی ئابی ساڵى 2024، ڕێكخراوى تيرۆريستیی "داعش" له‌ چه‌ند پارێزگايه‌كى عێراق، 5 كرده‌وه‌ى تيرۆرستی ئه‌نجام داوه وه‌ک له ‌خواره‌وە خراوەتە ڕوو:
 
یەکەم: پارێزگاى سلێمانی، 1 كرده‌وه‌ى تيرۆرستی:
1 تەقەکردن
قوربانييه‌كان، 2 کەس
2 شەهید
 
دووەم: پارێزگاى بەغدا، 1 كرده‌وه‌ى تيرۆرستی:
1 تەقەکردن
قوربانييه‌كان، 1 کەس
1 کوژراو
 
سێیەم: پارێزگای سەلاحەدین، 1 كرده‌وه‌ى تيرۆرستی:
1 هێرشی چەکداری
قوربانييه‌كان: 2 کەس
2 کوژراو

چوارەم: پارێزگای ئەنبار، 2 كرده‌وه‌ى تيرۆرستی:
1 هێرشی درۆن
1 بۆمبی چێندراو
قوربانييه‌كان: 3 کەس
2 کوژراو
 1 بریندار22:35

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار