ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی


ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤،  ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە و لەم بارەوە وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ هەولێر بە مەبەستی بەهێزکردنی هاریکاریی دارایی و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بوون".

وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ هەولێر بە مەبەستی بەهێزکردنی هاریکاریی دارایی و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بوون.
 
ئەوەشخراوەتەڕوو، پرسی بودجە، مووچە، خاڵە سنوورییەکان، باج و سیاسەتی گومرگی کە دەبنە مایەی سەقامگیریی ئابووریی وڵات، چەند بابەتێکی دیکە بوون کە لە کۆبوونەوەکاندا باس کراون.
 
هەروەها وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوەکان بە "دەرفەتی مێژوویی بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیی دارایی هەردوولا" ناودەبات و دەڵێت، لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لە زیاترکردنی هاوئاهەنگیی دارایی زیاتر لەنێوان هەردوولا کراوەتەوە.

لە ڕاگەندراوەکەشداهاتووە، جەختیشیان لە "شێوازێکی دادپەروەرانە" بۆ دابەشکردنی داهاتی نەوت و دەروازە سنوورییەکان کردووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار