دکتۆر شلێر فایەق: جەستەی کچێکی تەمەن ٩ ساڵ لەوانەیە ئامادە بێت بۆهاوسەرگیری بەڵام ئامادە نییە بۆ سک پڕبوون

12 مانگ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

دکتۆر شلێر فایەق بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بەهەموو شێوازێک دژی یاسایی بە شودانی کچانی تەمەن ٩ ساڵین،دەشڵێت کچێکی تەمەن ٩ ساڵ هێشتا سوڕی مانگانە و هێلکەدانی پێنەگەیشتووە بۆیە ئەگەر سکی پڕ ببێت، سکپڕیەکەی توشی زۆر لە کێشەکانی سکپڕی دەبێتەوە.

دەشڵێت، لەوانەیە لە کاتی منداڵ بووندا توشی زۆر لە کێشەکانی منداڵبوون ببێتەوە لەوانەشە لە دوای منداڵبوون توشی نەخۆشییەکانی دوای منداڵبوون ببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کچ لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ئەوەندە ئامادە نییە بۆ سکپڕبوون و باشترین تەمەن  بۆ سکپڕبوونی کچ لە تەمەنی ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵیدایە و بۆیە بەهەموو شێوەیەک دژی یاسایی بە شوودانی کچانی تەمەن ٩ ساڵین و ئەگەر جێبەجێ بکرێت کاردەکاتە سەر پڕاکتیزمان.

دکتۆر شلێر فایەق، ئاماژی بە ئامارەکانی بەشوودانی کچانی تەمەن خوار ١٨ ساڵ کرد و ڕایگەیاند،  لەدوای ساڵی ٢٠١٦، هاتنی داعش وقەیرانەکانی دارایی لە هەرێمی کوردستان ساڵ بەساڵ ئامارەکانی بەشوودانی کچانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ لە بەرزبوونەوەدایە، زۆربەی ئەوانەشی نەشتەرگەری منداڵبوون ئەنجامدەدەن لە نەخۆشخانەکان ئەوانەن پێش تەمەنی ١٨ ساڵی دووگیان بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشوودانی کچانی تەمەن خوار ١٨ ساڵ زیاتر لە ناو عەرەبەکان و ڕاگوازراوەکەندایە و خەریکە لە هەرێمی کوردستانیش دەبێت بە دیاردە.

ئاشکراشیکرد، لە کاتی منداڵبووندا کچی تەمەن ١٣ ساڵ و ١٤ ساڵ هەیە توشی نەزیفبوون، منداڵ لەبارچوون و توشی پەرکەمی سەر سکپڕی بوون و منداڵەکانیشیان بەزۆری یان لەبار دەچن یان کەم ئەندام دەبن.

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار