وتەبێژی ماڵی سینەما لە ئێران: لە دوای شۆڕشی "ژن ژیان ئازادیی" نزیکەی ٣٠٠ دەرهێنەری فیلم مافی کارکردنیان لێ وەرگیراوەتەوە

11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕەسوڵ سەدر ئەمیلی، وتەبێژی ماڵی سینەما لە ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانووسیدا ڕایگەیاند، لەپاش شۆڕشی “ژن ژیان ئازادیی” نزیکەی ٣٠٠ دەرهێنەری فیلم دۆسێیەی دادوەرییان لەسەر کراوەتەوە و بەهۆیەوە مافی کارکردنیان لێ وەرگیراوەتەوە.
دەشڵێت، هۆکارى وەرگرتنەوەى مافى کارکردن لەو سەدان دەرهێنەرە بۆ بارودۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتیی و ئەمنی دەگەڕێتەوە، کە ئەوەش وایکردووە نەتوانن فیلم درووست بکەن و تا ئێستاش چارەنووسی کارکردنیان نادیارە.
وتەبێژی ماڵی سینەما لە ئێران ئەوەشی خستەڕوو، فێستیڤاڵی ئەمساڵی سینەمای ئێران بەڕێوە ناچێت، چونکە دادپەروەرانە نییە لەم هەلومەرجەدا فێستیڤاڵەکە بەڕێوە بچێت.

بابهتی پهیوهندیدار