بەهۆی کێشەی نێوان دوو برا زیاتر لە ١٤٠ پێشمەرگە بێ مووچەبوون

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

زیاتر لە 140 پێشمەرگە بەهۆی کێشەکانی  نێوان محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای برای بێ مووچەبوون.

زیاتر لە 140 پێشمەرگە بە هۆی کێشەکانی گوڵەخانەوە کە لەبەرەی عەبدوڵای حاجی مەحمود بوون و لەسەر بیروڕای سیاسی جیاواز ئێستا زیاتر له چوار مانگە مووچەکانیان ڕاگیراوە و پێیان نادەن.

ئەو پێشمەرگانە باسلەوەدەکەن، نە لایەنی گوڵەخانە نەلایەنی عەبدوڵای حاجی مەحمود نەلایەنی فەرماندەی یەکەکانی 80 باسی دروستی بابەتەکەیان بۆ ناکەن بۆچی مووچەکانیان ڕاگیراوە.

دەشڵێن، کاتێک بەلایەنی گوڵەخانە دەڵێن مووچەکانمان پێبدەن پێمان دەڵێن وەرنەوە مووچەتان پێدەدەین بەڵام پێمان نادەن، کاتێک داواش لە فەرماندەی یەکەکانی 80 دەکەین دەڵێن ئاگاداری هیچ شتێک نین لەم بارەیەوە.

داواش لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی 80 دەکەن کێشەی مووچەکانیان بۆ چارەسەر بکەن.

جێگەی ئاماژەیە، پێشتر ئەم زیاتر لە 140 پێشمەرگەیە پێش دروستبوونی کێشە لەنێوان محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای برای لە ئەرکی خۆیان دابوون لە بناری سورێن و لەگەڵ عەبدوڵای حاجی مەحمود دابوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار