لە سلێمانی ژنێک بە تۆمەتی دزیكردن لە ماڵێك دەستگیر دەكرێت

12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە تۆمەتبارێكی ژن دەستگیركرا كەدزی لەماڵێك كردووە، ئەو ژنە چەند فەرمانێكی گرتنی لەچەند بنكەیەك هەیە.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی پارەو ئاڵتونی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای
وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند پارچە ئاڵتونێكدا.
بەوتەی پۆلیسی سلێمانی لەئێستادا تۆمەتبار ( چ، ل ) بە بڕیاری دادوەر وبەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لە كاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە تۆمەتبار چەند فەرمانێكی تری گرتنی هەیە.

بابهتی پهیوهندیدار