ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی وه‌ڵامی جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌دەنەوە

12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی وه‌ڵامێكی جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌داته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تێكی شكستخواردوی پڕ له قه‌یرانی نابه‌رپرس ده‌بێت بزانێت به‌رپرسه‌كانی چۆن قسه‌ده‌كه‌ن تا له‌وه زیاتر نه‌بنه بارگرانی چونكه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران وه‌ك زیندوترین توێژ له ده‌ساڵی ڕابردودا گه‌وره‌ترین نه‌خێریان به‌گوێی ده‌سه‌ڵاتدا داوه و ده‌شڵێت، "سه‌باره‌ت به ساڵی نوێی خوێندن له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی هه‌ڵوێستی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوێنێ چوارشه‌ممه جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له چوار چێوه‌ی وتارێكی نێو بۆنه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ییدا هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی ناپه‌روه‌رده‌یی به‌كارهێنا، وێڕای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تێكی ناڕه‌وای خسته پاڵ مامۆستایانی خاوه‌ن ئیراده‌ی شه‌قام، له بری ئه‌وه‌ی باس له گرفته‌كانی په‌روه‌رده و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و پلانی سه‌رخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده بكات كه ساڵ به‌ساڵ وێرانتر ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له وتاره‌كه‌ی مامۆستا عومه‌ردا، زۆر به توندی و به خۆهه‌ڵكێشانه‌وه خه‌باتی مامۆستایانی ناڕازی به‌ده‌ستشكانه‌وه له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌دا له‌قه‌ڵه‌مدا و وتی (ئێمه ده‌ست شكانه‌وه‌كه‌مان برده‌وه) كه له ڕاستیدا خه‌باتی مامۆستایان له پێناوقوت و شكۆ‌و ژیانێكی شایسته‌دابوه و هه‌یه، ئێمه هه‌میشه خوێندكار و مامۆستا‌و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانمان وه‌ك یه‌ك پاكێج ته‌ماشاكردوه و له خه‌می ئه‌وه‌دا بوین كه خوێندن به شێوازێكی دروست بخرێته‌وه سه‌ر پێی خۆی و ته‌نها به‌ڕێكردنی ساڵ نه‌بێت و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ببن، نه‌ك ده‌ستشكانه‌وه و بردنه‌وه و دۆڕاندن".
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌و جۆره لێدوانانه به ده‌سته‌واژه‌ی ناپه‌روه‌رده‌یی و لێكه‌وته‌ی ده‌ستوه‌ردانی حیزبی ده‌زانین له كایه‌ی په‌روه‌رده‌دا، بۆیه لێره‌وه به به‌ڕێزیان و هه‌مو ئه‌وانه‌ی به‌و شێوازه بیرده‌كه‌نه‌وه ده‌ڵێین نه‌ك ده‌ست شكانه‌وه‌كه‌تان نه‌بردۆته‌وه به‌ڵكو ئێوه كه‌رتی په‌روه‌رده‌تان وێران كردوه و هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی بڕیاری بوێرانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و بایكۆتی ناچاری مامۆستایانه‌وه ده‌ستی حیزبیتان شكایه‌وه و ئه‌گه‌ر كه‌مێك له خه‌می په‌روه‌رده‌دا بونایه ده‌بو هه‌ر زو ده‌ستی شكاوه‌تان بكێشایه‌ته‌وه، كه له‌ڕاستیشدا ده‌بو ده‌ست شكانه‌وه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته بێت كه خوێندنی بێ به‌هاو كردوه و قوت و ژیانی خه‌ڵكی بڕیوه كه خۆتان به‌شێكن لێی
