دانا عەبدولكەریم: ئەمڕۆ ئێرانییەكان دڵنیاكران هەرێمی كوردستان نابێتە هەڕەشە بۆسەر خاکەکەیان

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشتر ئێران گومانی هەبوو خاکی هەرێمی کوردستان لە دژیان بەکار دەهێنرێت، بەڵام ئەمڕۆ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان ئێرانییەکانیان دڵنیاکردەوە، کە هەرگیز رێگەنادرێت لێرەوە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەیان دروست بکرێت.


وەزیری ئاوەدانكردنەوە  دەشڵێت، مەسعود پزیشکیان، سەرۆك كۆماری ئێران، بەڵێنیدا پەیوەندییەکانی هەردوولا پتەوتر بکات و ئێمەش ئەو خواستەمان تێدا بەدیکرد.


باسی لەوەش کرد: هەستم بەوەکرد سەرۆک کۆماری ئێران زۆر بە پەرۆشە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا، چونکە چەندین جار ئەوەی دووبارە کردەوە، کە حەزدەکەن پەیوەندییەکان پتەوتر بکەن. 

سەرچاوە، ڕووداو
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار