پلەی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نزم دەبێتەوە

12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە بەشێک لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە شێوەیەک لە سێ پارێزگادا دەبێت بە ٣٠ پلە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک پلەی گەرما دەبێت بە ٣٥ پلە.
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەمڕۆ، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزمدەبنەوە.
دەشڵێت، سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لەناوچەکانى باشوورى هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ زیاتر نزمدەبنەوە.
پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بۆ سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دەبن:
هەولێر: 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى
سۆران: 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى
