دادگای فیدراڵیی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەکی تایبەت بە مووچە کۆدەبێتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە پێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە دادگا کۆببێتەوە، لەسەر سکاڵایەک کە لەلایەن مامۆستایەکی زانکۆ تۆمارکراوە تێیدا داوا دەکات حکومەتی عێراق و هەرێم پابەندبکرێن بە پێدانی مووچە.
ڕۆژی چوارشەممە، 25ی ئەیلوولی 2024، بڕیارە دادگای فیدڕاڵی عێراق تاوتوێی سکاڵایەکی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کورستان بکات و کۆببێتەوە.
سکاڵاکە لەلایەن دەریا محەمەد حەوێز، مامۆستای زانکۆی کۆیەوە تۆمار کراوە و تێیدا داوای کردووە حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پابەند بکرێن.

بابهتی پهیوهندیدار