زیانە داراییەکانى سەر غەززە گەیشتووەتە ٣٣ ملیار دۆلار

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە کەرتی غەززە زیانی دارایی ڕاستەوخۆی سەرەتایی شەرى بزووتنەوەى حەماسى فەڵەستینى و سوپاى ئیسرائیلی بە 33 ملیار دۆلار خەمڵاند.

هاوکات بەگوێرەى ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە مانگی٦ی ساڵی ڕابردوودا، پێش شەڕ ڕێژەی بێکاری لەو کەرتە لەسەدا ٤٥٪بووە و پاش شەڕەکە گەیشتووەتە ٨٠٪ ڕێژەی هەژاری بۆ لەسەدا ١٠٠٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها ٩٦٪سەروەت و سامانى کشتوکاڵى لەناوچوون، ئەمەش توانای بەرهەمهێنانی خۆراکی ئیفلیج کردووە.

هاوکات، لە کۆی ٤٠٠هەزار یەکەى نیشتەجێبوون تەنیا ٥٠ هەزار یەکەیان ماوەو ئەوانى دیکە لەناوبراون و ١٢٥ قوتابخانە و زانکۆ وێرانکراوەو ٢٠١ بارەگاى حکومى بەتەواوى لەناوبراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار