لە ماوەی ١١ ڕۆژدا ١٠٠ منداڵ لە لوبنان کوژراون

10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمرۆ سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتوەکان (یونیسێف) لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماری کوژرانی منداڵانی لە لوبنان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ١١ ڕۆژدا ١٠٠ منداڵ بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵای لوبنان کوژراون.
دەشڵێت، لە ماوەی شەش هەفتەدا نزیکەی ٦٩٠ منداڵ بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریشیان ئاوارەبوون و بەوهۆیەشەوە لە ساڵی نوێی خوێندن بێبەشبوون.

بابهتی پهیوهندیدار