هاوسەرۆکی دەم پارتی: دەرگای ئیمراڵی بکەنەوە و گوێ لە قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ بگرن

10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٤، تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە نوسینگەی سەرەکی دەم پارتی لە ئەنقەرە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی پارتەکەیدا وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا، ڕەنگە تەمەنی ئێمە گەنج بێت، بەڵام تێکۆشانی ئێمە لەسەر بنەمای تێکۆشانی سەدان ساڵە دامەزراوە، دەم پارتی لە گەلەکەمان پیرۆز بێ، وتیشی: دەم پارتی گەرەنتی دادپەروەری، ئاشتی و ژیانی مرۆڤەکانە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە دەستبەجێ دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێتەوە و گوێ لە قسە و وەڵامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بگرن، ئێمەی کورد، کرێکاران و بندەستان خاوەنی سەرەکی ئەم وڵاتەین.
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، باسیلەوەشکرد، گۆشەگیری هەڵبگرن و با پێکەوە سەیر بکەین بزانین ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازی چی ئاڕاستەی ڕێکخستنەکەی و هەڤاڵانی دەکات، بۆچی بانگەوازێکی بەتاڵ دەکرێت لە دوورگەیەک کە ٤٣ مانگە هیچ باڵندەیەک بەسەریدا نەفڕیوە؟ کەواتە دەبێت دەستبەجێ دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێتەوە و ئێمەش گوێ دەگرین، کە بەڕێز ئۆجالان چ جۆرە وەڵامێکتان دەداتەوە؟ دەرگاکان بکەنەوە و گوێ لە قسەکانی بگرین.
