هێزێکی ئەمنی هەرێم و بەغدا بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکەن

10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
میدیای فەرمی عێراقی بڵاویکردۆتەوە هێزێکی ئەمنی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدا توانیویانە بازرگانێکی نێودەوڵەتی بەڕەگەز بیانی بە 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کاپتاگۆنەوە دەستگیربکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە پەسەندکراوە و لەلایەن وەزیری ناوخۆوە سەرپەرشتی دەکرێت، و لەڕێگای هاوکاری ئەمنی بۆ دۆسیەی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەچوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەوامی مەیدانی تیمی هەواڵگری،لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانەوە، بەپێی بڕیارە دادوەرییەکان کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخەوە دەرچووە،بە هەماهەنگی و بەشداری و هاوکاری ئەمنی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر، سەرکەوتوو بوو لە ئاشکراکردنی یەکێک لە مەترسیدارترین قاچاخچی نێودەوڵەتیی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانی بوو.
هەروەها لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتە ڕوو: لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەدا دەستبەسەر بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەردا گیرا ، کە بریتی بوو لە 100 کیلۆگرام لە حەبی کاپتاگۆن و لە کاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، تۆمەتبارەکە دانی ناوە بەتاوانەکەی کە قاچاخ چێتی بووە بو ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن بە شێوەیەکی نایاسایی
