نێچیرڤان بارزانی: پەیامی ئاشتیخوازانە و مرۆڤپەروەری پێغەمبەر باڵ بەسەر هەموواندا بکێشێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



نێچیرڤان بارزانی لە یادی مەولوود ڕایدەگەیەنێت هيوادارم ئه‌م یاده‌ خۆشى و کامه‌رانی له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و ببێته‌ هۆی ئاشتى و ئاسووده‌يى بۆ هه‌مووان. له‌ خوای مه‌زن داواکارین له‌ یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) په‌يامى ئاشتيخوازانه‌ و مرۆڤپه‌روه‌رى و چاكه‌یان، باڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانان و مرۆڤايه‌تيدا بکێشێت و رێنوێنیی هه‌موومان بكات

ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام(محەممەد) دروودی خوای لەسەر بێت، دەکرێتەوە، لە هەولێر قەڵاکەی بەناوی پێغەمەری(ئیسلام) دەڕازێندرێتەوە، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەڕێوەدەچێت، خەڵکی لەنێو مزگەوت و تەکییە و خانەقاکان، بە سرووتی ئایینی موناجات و بەخشینەوەی شیرینی، یادەکە لە یەکتر پیرۆز دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی ئەیلوولی 2025، کە دەکاتە(12ـی ڕەبیعولئەوەل)، هاووڵاتییانێکی زۆر کە جلی ڕەنگاو ڕەنگ دەپۆشن وەک جەژن، دێنە نێو بازاڕی سەنتەری شاری هەولێر، بەتایبەت نێو پارکی شار، بە دەف لێدان و بەخشینەوەی شیرینی، هەروەها ڕازاندنەوەی شەقام و کۆڵانەکان، یادەکە لە یەکتر پیرۆز دەکەن.

دەقى پەیامەکە..

په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یۆ‌ يادى له‌دايكبوونى پێغه‌مبه‌ر (د.خ)

له‌ یادی پیرۆزی له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ردا موحه‌ممه‌د (دروودى خواى له‌سه‌ر بێت)، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م. هيوادارم ئه‌م یاده‌ خۆشى و کامه‌رانی له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و ببێته‌ هۆی ئاشتى و ئاسووده‌يى بۆ هه‌مووان.

له‌ خوای مه‌زن داواکارین له‌ یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) په‌يامى ئاشتيخوازانه‌ و مرۆڤپه‌روه‌رى و چاكه‌یان، باڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانان و مرۆڤايه‌تيدا بکێشێت و ڕێنوێنیی هه‌موومان بكات.

هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى، له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار