پلانی هێرشکردنە سەر ئيسرائيل لەلایەن ئێرانەوە ئاشكرا دەبێت

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

میدیاکانی ئەمریکا لەڕێگای هەواڵگری ئیسرائیلەوە پلانی هيَرشكردنە سەر ئيسرائيل لەلایەن ئيَرانەوە ئاشكرا دەکەن و پێیان وایە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئێران لەخاکی عێراقەوە هێرشدەکاتە سەر ئیسرائیل.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئاكسیۆس كە له‌ زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئیسرائیلییه‌وه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌ری زۆره‌ ئێران له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له‌ 5ی ئه‌م مانگه‌ و هێرشه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن میلیشیا عێراقییه‌ دڵسۆزه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، نه‌ك ڕاسته‌وخۆ له‌ خاكی ئێرانه‌وه‌. ئاذانسةكة ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئەمە ڕه‌نگه‌ هه‌وڵێك بێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شوێنه‌ ستراتیژییه‌كانی له‌ ناوخۆی ئێراندا بێت".

ڕاپۆرته‌كه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌ ئیسرائیلییه‌كانه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، هه‌واڵگری ئیسرائیل پێیان وایه‌ ڕه‌نگه‌ هێرشه‌كه‌ی ئێران له‌ عێراقه‌وه‌ به‌ هه‌ڵدانی ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و موشه‌ك ڕوبدات.

هاوكات وەک له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌، حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، ئیسرائیل هه‌ڵه‌ی كردوه‌ كاتێك هه‌فته‌ی ڕابردو هێرشی كردۆته‌ سه‌ر ئێران، هه‌ربۆیه‌ وه‌ڵامی ئێران جیاواز ده‌بێت له‌ هه‌ر سیناریۆیه‌ك كه‌ ئیسرائیل چاوه‌ڕوانی ده‌كات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار