هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم له حاڵه‌تی ئاماده‌باشيدان

10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- پێشبینیده‌كرێت شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ و به‌لێزمه زۆربه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
- گشت هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واون.
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی هاوڵاتیانی هەرێم ئاگادار دەكاتەوە
پێشبینیده‌كرێت شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ و به‌لێزمه زۆربه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و داواش لە هاوڵاتیان دەكرێت خۆیان له گه‌شتكردن بپارێزن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی دوایین پێشبینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینیده‌كرێت شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ و به‌لێزمه زۆربه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له سبه‌ی شه‌ممه ده‌ستپێبكات، له هه‌مانكاتدا پێشبینیده‌كرێت كه زۆرترین ڕێژه‌ی بارانەكە سنوری پارێزگای سلێمانی بگرێته‌وه و 40 ملم باران ببارێت و كه‌مترین ڕێژه‌ش له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بێت كه 15 ملم باران ببارێت.
رونیشیكردەوە گشت هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واون، بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك و پێشهاتێكی له ناكاو، داوای لە هاوڵاتیانیش كرد به‌پێی ڕێنماییه‌كان هه‌لسوكه‌وت بكه‌ن بۆ سه‌لامه‌تی گشت لایه‌ك ودوربكه‌ونه‌وه له‌و شوێنانه‌ی، كه له ساڵانی ڕابردو ئاوی لێ كۆده‌بۆوه به‌تایبه‌تی ژێر پرده‌كان ئه‌و ناوچانه‌ی رێڕه‌وی ئاون .
ئاماژەشیكرد ناوچه نزمه‌كان به‌تایبه‌تی كه‌ند و چه‌مه‌كان مه‌ترسیدارن به‌هۆی هاتنی ئاوی باراناو بۆیه دوربكه‌ونه‌وه له‌و ناوچانه و شوانكار و مه‌رداران ده‌بێت له‌و ناوچانه‌ی رێره‌وی ئاوی بارانن دوربكه‌ونه‌وه بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان، هەروەها له ده‌شت و ناوچه شاخاویه‌كان بروسكه و هه‌وره تریشقه مه‌ترسیدارن شوانكار و مه‌رداران و گوندنشینان وریابن وهه‌وڵبده‌ن گه‌شت نه‌كه‌ن باشتره بۆ سه‌لامه‌تی خۆتان.
