بە هۆی رووداوێكی هاتوچۆوە پێنج كەس برینداربوون
.jpg)
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار-ده‌ربه‌ندیخان پێنج كه‌س برینداربوون و گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان بڵاویكردەوە، به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ناڤارا به‌ئاڕاسته‌ی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ڕۆیشتوه، له به‌رامبه‌ر گوندی (له‌واوان) و ڕێگاكه داخراوه و بوه به‌یه‌ك ئاڕاسته، بۆیه خۆی كێشاوه به به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی سه‌ر ڕێگاكه‌دا.
رونیشیكردەوه له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه شۆفێرێك و چوار سه‌رنشین برینداربون و گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لاری له ناحیه‌ی باوه‌نور و له‌لایه‌ن تیمی هاتوچۆوه لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه كراوه.
جێگای باسە چەندین ساڵە هۆشداری دەدرێتە حكومەتی هەرێمی كوردستان و داوای لێدەكرێت، ئەو رێگاوبانانە چاك بكات كە چەندین كارەساتی دڵتەزێنی لێدەكەونەوە.
