دەستگیركردنی دوو تیرۆریست لە سلێمانی و دیالە

10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- تیرۆریستێك لە ناو پارێزگای سلێمانی دەستگیركرا.
- هەڵمەتی دەستگیركردنەكە لەسەر راسپاردە و لەژێر چاودێری وەزیری بەرگری عێراق بووە.
- تیرۆریستێكی تریش لە دیالە دەستگیر كراوە.
- رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە هەردوو تیرۆریستەكە گیراوەتەبەر.
وەزارەتی بەرگری عێراق دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگاكانی سلێمانی و دیالە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی هواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەسەر راسپاردە و لەژێر چاودێری سابت عەباسی وەزیری بەرگری عێراق، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی، تیرۆریستێكی دەستگیر كردووە، كە لەدەست یاسا هەڵهاتووە و بەپێی مادەی چواری یاسای تیرۆر چەندین فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.
رونیشیكردەوە، تیرۆریستەكە لە ناو پارێزگای سلێمانی دەستگیركراوە.
ئاماژەشیكرد، مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی دیالە، لە قەزای بەعقوبەی سەر بە پارێزگای دیالە تاوانبارێگیان دەستگیركردوە كە له كاری تیرۆریستی تێوەگلاوە و لەلایەن دادەوە داواكراوە و بەپێی مادەی چواری تیرۆر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.
باسی لەوەشكرد، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە هەردوو تیرۆریستەكە گیراوەتەبەر و رەوانە كراون بۆ لایانی پەیوەندیدار.
