بانكێكی عێراقى گرێبەستێك لەگەڵ هەژماری من واژۆ دەكات

10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- بانكی بازرگانی عێراق واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ هه‌ژماری من بۆ ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
- گرێبەستەكە به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێنماییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه.
بانكی بازرگانی عێراق (TBI) واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یه‌كی (هه‌ژماری من) بۆ (ته‌وتین)ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ش، ئه‌و گرێبه‌سته له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیه بۆ ته‌وتینی موچه.
بانكی بازرگانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، گرێبه‌ستێكیان واژۆكردوه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بۆ ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان بانكه‌كه‌یان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و گرێبه‌سته به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێنماییه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه بۆ پێویستی به‌شداریكردنی بانكی بازرگانی عێراقی له پڕۆسه‌ی ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
لەلایان خۆیەوە فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكردۆته‌وه، بانکی بارزگانیی عێراق گرێبەستی بەشداریی لەگەڵ پرۆژەی "هەژماری من" کرد و بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ پرۆژەی هەژماری من کردوە تاکو لە پرۆژەکەدا بەشدار بن، کە تایبەتە پرۆسەی تەوتینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
