وه‌زاره‌تی كاره‌با: لە ماوەی دوو ساڵدا كێشەی كارەبا چارە سەر دەكەین
4 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
- له ماوه‌ی دوو ساڵدا پرۆژه‌ی روناكیی 24 كاتژمێری ده‌گاته ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان.
- له‌ئێستاشدا له نێوان 14 بۆ 16 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌باى هەرێمی كوردستان رایگەیاند له ماوه‌ی دوو ساڵدا پرۆژه‌ی روناكیی 24 كاتژمێری ده‌گاته ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان.
ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با 3200 تا 3500 مێگاواته و خواست له‌سه‌ر كاره‌با 4000 بۆ 4500 مێگاواته، له‌ئێستاشدا له نێوان 14 بۆ 16 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت.
رونیشیكردەوە كۆتایی به كێشه‌ی گه‌یاندنی كاره‌با بۆ هه‌ردوو وێستگه‌ی 51 مێگاواتی و 29 مێگاواتی كاره‌با له سلێمانی هێنرا، له ماوه‌ی دوو ساڵدا پرۆژه‌ی روناكیی 24 كاتژمێری ده‌گاته ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو پرۆژه‌ی روناكیی 24 كاتژمێری، خواست له‌سه‌ر كاره‌با كۆنترۆڵ ده‌كات و بارگرانی له‌سه‌ر هاوڵاتیان و حكومه‌ت كه‌م ده‌كات و پرۆژه‌یه‌كی ژینگه‌پارێزه.